له سۆران كه‌رنه‌ڤاڵێك بۆ رۆژى ئاڵاى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ
فه‌رهه‌نگخانه‌ى سۆران به هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى سنووره‌كه كه‌رنه‌ڤاڵێكى تایبه‌تیان به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌ناو بازاڕى قه‌زاى سۆران به‌ڕێوه‌برد.
رێكان رواندزى به‌رپرسى فه‌رهه‌نگخانه‌ى سۆران گووتى: ’له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا كه زۆربه‌ى به‌رپرسانى حكوومى و جه‌ماوه‌رێكى زۆرى سۆران و قوتابیان و مامۆستایان به‌شداربوون، یادى رۆژى ئاڵاى كوردستان‌مان كرده‌وه‌و دواى پێشكه‌شكردنى وتارى قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن كرمانج عزه‌ت، دواتر له‌لایه‌ن 600 كه‌سه‌وه به پۆشینى ره‌نگه جیاوازه‌كانى ئاڵاى كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه رازاوه‌تر بوو، دواتریش هه‌موو به‌شداربووان ئاڵاى كوردستانیان به‌رز كرده‌وه’.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى 17-12ـى هه‌موو ساڵێكى دیاریكردووه به رۆژى ئاڵاى كوردستان و ئه‌مڕۆش له گشت شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان چاڵاكى جۆراوجۆر و كه‌رنه‌ڤاڵ به‌م بۆنه‌یه‌وه ساز كران.
باس‌نیوز
