له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ چالاكیی جیاجیا رۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز كرا

 له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ چالاكیی جیاجیا رۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز كرا
هه‌ر به بۆنه‌ى رۆژی ئاڵای كوردستان له‌ شارو شاروچكه‌كانى دیكه‌ی هه‌رێمى كوردستان چه‌ند چالاكییه‌ك به‌رێوه‌چوون و ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌وه‌. چین و توێژه‌كانیش به‌ به‌رزكردنی ئاڵای كوردستان و له‌به‌ركردنی جلو به‌رگی كوردی له‌ ده‌وامیی فه‌رمیی و دابه‌شكردنی ئاڵای كوردستان رۆژی ئاڵایان پیرۆز كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ چه‌ند چالاكییه‌كدا له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه‌ پێكهاته‌كان و گرنگیی ئاڵای كوردستان شیكرایه‌وه‌.
Top