بۆ ماوەیەكی كاتی دەرهێنانی پاسپۆرت رادەوەستێت

بۆ ماوەیەكی كاتی دەرهێنانی پاسپۆرت رادەوەستێت
دەرهێنانی پاسپۆرت لە هەرێمی كوردستان تا كۆتایی پشووەكانی سەری ساڵ رادەوەستێت و بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستانیش داوا دەكات لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان سەردانیان نەكەن. نزار رەحمەتوڵڵا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: \"دەرهێنانی پاسپۆرت لە رۆژی 25-12-2013 لە هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی هەولێر، دهۆك، سلێمانی رادەوەستێت و لەو ماوەیەدا پاسپۆرت بە كەس نادرێت.\"" بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان گوتیشی:\""لە رۆژی 2-1-2014 كارەكانمان دەستپێدەكاتەوە و داواكارین لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەو ماوەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان نەكەن.\""








رووداو"
Top