دوو ماڵباتی دیكەی كورد موسڵ بە جێدەهێلن

دوو ماڵباتی دیكەی كورد موسڵ بە جێدەهێلن
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ ئاشكرایكرد، لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستیەكانەوە دوو ماڵباتی دیكەی كورد ئەو شارە بەجێدەهێلنن.
سەرچاوەكە روونیكردەوە، ئەو دوو ماڵباتە زیاتر لە 30 ساڵە لە موسڵ نیشتەجێ بوونەو ئێستا بەرەو پارێزگای دهۆك كۆچیان كردووە.
راشیگەیاند، ئەو دوو ماڵباتە لە ماوەی دوو هەفتەدا چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە بەوەی ئەگەر لە ماوەی مانگێكدا موسڵ بە جێنەهێلن.
Top