بەڕێز مسعود بارزانی دووربینانە هەنگاوی مەزنی بۆ ئامانجی نەتەوەكەی هەڵگرتووە، ئاسۆی سەربەخۆیی كوردستانی لێ دیارە

بەڕێز مسعود بارزانی دووربینانە هەنگاوی مەزنی بۆ ئامانجی نەتەوەكەی هەڵگرتووە، ئاسۆی سەربەخۆیی كوردستانی لێ دیارە
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان ساڵح قەڵاب دەڵێ: لە رووی مرۆیی و بە مەبدەئەوە دەیڵێم: كورد نەتەوەیەكی دێرینە لەم ناوچەیەدا، مافی خۆیەتی لەسەر بنەمای پێكهاتەی نەتەوەیی دەوڵەتێكی سەربەخۆی هەبێت، باشتر وایە لە ئایندەیەكی نزیك یان دووردا ئەو ئامانجە ستراتیژییەی خۆی رابگەیەنێت، وەك چۆن عەرەب زیاتر لە بیست دەوڵەتدا ئەمەی رایگەیاندووەو تورك لە دەوڵەتێكی گەورەدا دایمەزراندووە، كوردیش مافی رەوای خۆیەتی شتێكی وا دابمەزرێنێت، زۆر لایەن و كەسایەتی تریش هەن هەمان رای منیان هەیە، ئەمەش هەڵوێستێكە نابێت ژێر لێو بخرێت، بەڵام لە هەندێ باردا یان دۆخی تایبەتدا پێویستە ئاگاداری زەڕوڕەتەكان بین.

قەڵاب هەروەها دەڵێ : ئاسۆكانی سەربەخۆیی لە بەریناییدا لێ دیارە بەڵام كاتی راگەیاندنی دەوڵەت، بەستراوەتەوە بە رەوشێكی گشتگیرتری نێودەوڵەتی، ئاواتمە ئەو دەوڵەتە نەتەوەییەی كورد لە داهاتووی نزیكدا ببینم..

صالح باسی دەوڵەتی عێراق و بەرێوەبردنی عێراق دەكات و دەڵێ: مالیكی هەرگیز گوێی نەگرتووە لە خەمەكانی خەڵكی عێراق، حیساب بۆ هاوبەشەكانی خۆی لە حوكمداری ئەم وڵاتەدا ناكات، كەسێك گوێلەمستی دەوڵەتێكی تر بێت چاوەڕێی فەرمانیش لەو دەوڵەتە دەكات، جڵەوی هەموو بڕیارەكانی مالیكی بە دەست باڵیۆزێكی فەخریی ئەو دەوڵەتەی ترەوەیە، عێراق ئیفلیج بووە.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە ژمارەی (957)ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەوە.



Top