7 چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیاندا بەسەردا دەسەپێنرێ

7 چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانیکردنیاندا بەسەردا دەسەپێنرێ
هەفت چالاکوانی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی دژایەتیکردنی شۆرش و حکومەتی ئێران سزای 42 مانگ زیندانیان بۆ بڕایەوە.
رادیۆ زەمانە بڵاویکردەوە، هیچ بەڵگەیەک بۆ دژایەتیکردنی ئەو چالاکوانانە بۆ دژایەتیکردنی حکومەتی ئیسلامی ئێران لەدەستدا نیەو دادگا لەژێرگوشارەکانی مەلا قادری قادری کە سەرۆکی دادگای باڵای شاری پاوەیە ئەو سزایە بەسەر ئەو هەفت کەسەدا سەپاندووە. ئەو کەسانە هەرکامەیان شەش مانگ زیندانیکردنیان بۆ براوەتەوە و کۆی زیندانییەکانیان دەکاتە 42 مانگ.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، موعتەسم شافعی، قانع حاتەمی، جیهانبەخش ئەحمەدی، بابەک عەباسی، محەمەد نیگاری، ئاراس حاتەمی و گۆران بەهرامی ئەو کەسانەن کە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.








باسنیوز
Top