نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كرد
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و بارودۆخ و ڕه‌وشى ناوچه‌كه به گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر وڵاتانى ده‌وروبه‌ر به گشتى تاوتوێ كرا. هه‌روه‌ها پرسى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌ى تیرۆر خرایه به‌ر باس.
ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بوو كه تیایدا باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا ستایش و پێزانینى ئه‌مه‌ریكاى بۆ هاوكارییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى داواى كرد هه‌موو لایه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بن بۆ یارمه‌تیدان و به‌هاناوه‌چوونى په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ئاوڕى باشتر له په‌نابه‌ران بداته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵى خۆى بگێڕێت.
هه‌روه‌ها سوپاسى یوونامى و UNHCRى كرد كه له پرسى په‌نابه‌راندا هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و داواى كرد ئه‌مه‌ریكا ڕێكخراوه مرۆیى و ئێن جى ئۆكانى وڵاته‌كه‌ى و ئه‌ورووپاش هان بدات بۆ ئه‌وه‌ى به هاناى په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له چه‌ندین بوارى وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستیدا هاوكارییان بكه‌ن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا بیرۆكه‌ى نیشته‌جێكردنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له ناوخۆى سنوورى سووریا و گه‌یاندنى هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به كه‌مپه‌كانیان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و لایه‌نى ئه‌مه‌ریكیش دووپاتى كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان قسه ده‌كه‌ن و له دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى ده‌كۆڵنه‌وه.
