كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ئەستەمە بتوانێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ئەستەمە بتوانێ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێ
سەربەست مستەفا سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: ئەستەمە بتوانرێ لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش ئەنجام بدرێ.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردنێكی گەورەیە و كۆمسیۆن سەرقاڵ دەبێ، ئەستەنگمان دروست دەبێ تا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیش ئەنجام بدرێ.
وتیشی: كۆمسیۆن بە فەرمی وەڵامی داواكارییەكەی حكوومەتی هەرێم لەمبارەیەوە دەداتەوە، بەڵام هێشتا دوا تێبینی لایەنە پەیوەندارەكانی كۆمسیۆنمان بەدەست نەگەیشتووە.
Top