پارتی و سێ حزبی دیكە لە موسڵ هاوپەیمانێتی پێكدەهێنن
وتیشی: تەنیا 3 پارت وەڵامی داواكاریەكانمان درایەوە، دوای بەڕێوەچوونی چەند كۆبوونەوەیەكیش هەر یەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانێتیەكی نوێمان پێكهێنا و بە یەكەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەین.
راشیگەیاند: بەستنی ئەو هاوپەیمانێتیەی ئەو چوار پارتە سیاسییە لە بەرژەوەندی نەتەوەی كوردە لە موسڵ، دەبێتە هۆكارێك بەوەی پارێزگاری لە دەنگی كورد بكەین و بتوانین زۆرترین ژمارەی دەنگ و پاشان كورسی پەرلەمانی لە موسڵ بەدەست بهێنین، بۆیە ئەوەی لەبەرژەوەندی كورد بێت ئەو چوار پارتە هەنگاوی بۆ دەهاوێژین، ئەگەرچی خۆشحاڵ تر دەبووین بەوەی ژمارەیەكی زۆرتری هێزە كوردییەكان لەناو ئەو هاوپەیمانێتیەدا هەبووان.
