وەزارەتی پەروەردە پشووه‌كانی‌ راگه‌یاند

وەزارەتی پەروەردە پشووه‌كانی‌ راگه‌یاند
وەزارەتی پەروەردەی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واده‌ی‌ تاقیكردنەوەی وەرزی‌ یه‌كه‌م و پشوی یەكەمی ساڵی خوێندن 2013 -2014 دیاریكرد.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كە بەم شێوەیە دەبێت واده‌ی‌ تاقیكردنەوەی وەرزی‌ یه‌كه‌م و پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵ و پشووی‌ زستانه‌ی‌ راگه‌یاند

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ \" ڕۆژانی 25- 26 /12/ 2013 پشووی فەرمی دەبێت لە دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت و 1/1/2014 سەری ساڵی نوێ پشووی فەرمی دەبێت\"".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ \"" ڕۆژی شەمە 4/1/2014 یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندنە بۆ هەموو قۆناغەكان تا رۆژی سێشەممە 14/1/2014 كۆتایی پێ دێت\"".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ \""ڕۆژی چوارشەممە 15/1/2014 یەكەم رۆژی پشووی وەرزی یەكەمە كە تەنها بۆ ناوەندەكانی خوێندنە و بۆ ماوەی شەش (6) رۆژدەخەیانێت\"".

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ \""رۆژی سێشەممە 21/1/2014 یەكەم رۆژی وەرزی دووەمی خوێندن دەست پێدەكات و ئەگەر هەر ڕۆژێك لە ناو تاقیكردنەوەكان بووە پشووی رەسمی ئەوا ئەو تاقیكردنەوەیە بۆ ڕۆژی دواتر دوادەخرێت\"".





"
Top