دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت كارێكی ئاسان نییە

دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ پێكهێنانی حكومەت كارێكی ئاسان نییە

ریچارد بینسڵ لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان : پێموایە هەموو دیموكراسیەكان لە دەركردنی بڕیاری قورسدا رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە، كە پارتێك كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و پارتێكیش كۆنتڕۆلی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی پیرانی كردووە، كە رووبەڕووی دژواریەكی زۆر زۆر بوونەتەوە لە دەركردنی بڕیاری قورسدا. ئێمە دەزانین سیستمی پەرلەمانیش ئەم كێشەیەی هەیە، بەڵام لە سیستمی سەرۆكایەتیشدا ئەمە چارەسەر نەكراوە، كەواتە بە شێوەیەكی گشتی هەموو دیموكراسیەكان رووبەڕووی دژواری دەبنەوە لە دەركردنی ئەو بڕیارانەی گران لەسەر دەنگدەران دەكەوێت.

ریچارد هەروەها دەڵێ: حكومەتێكی بنكەفراوانی وەك ئەوەی ئێوە ئاماژەی پێدەكەن كە نەتوانێت هیچ كارێك بكات و هیچ بڕیارێك بدات، ئەوا ناتوانێت بە باشی نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵك بكات، من لە پرسیارەكەی ئێوە تێدەگەم. حكومەتی بنكە فراوان دوو شت دەكات، یەكەمیان مەترسی ئەوە كەم دەكاتەوە كە پارتێك بە تەنها دەسەڵات بگرێتەدەست و دواتر دەستەبەرداری نەبێت


شايانى باسه بینسڵ باسی ئابووری وڵات دەكات و دەڵێ : گەشەكردنی ئابووری بە مانای ئەوەدێت خەڵكی دەست لە دەستكەوتە مەودا نزیك و مامناوەندیەكان هەڵبگرن و سەرمایە بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی لە مەودای دووردا گەشەی ئابووری بەدەست بهێنرێت، بەڵام ئەگەر هەموو داهاتەكەت بەكارببەیت، ئەوا هەرگیز ئابووریەكەت گەشە ناكات. دیموكراسیەكان كێشەیان هەیە لەوەدا كە ئەو هاووڵاتیانەی زۆر هەژارن، دەیانەوێت راستەوخۆ بەرهەمی دەنگەكەیان، دەسەڵاتە سیاسییەكان بچننەوە.. هەندێ جاریش زۆر زەحمەت دەبێت كە دیموكراسیە نوێیەكان لە وڵاتە هەژارەكاندا كە ئەو كێشەی بەدەستهێنانی راستەوخۆی داهاتە دوابخەن بۆ بەرژەوەندی وەبەرهێنان لە ئابووریدا، ئیتر لە رێی دەوڵەتەوە بێت، یان بەرژەوەندی ئابووری تایبەتەوە بێت، ئەوەش كێشەیە، ئەمەش هەڕەشەیەكی گەورەیە لە سەر دیموكراسیە نوێیەكان، چونكە ئەگەر ئەو پارەیەی هەیانە بەكاری بهێنن و خەرجی بكەن، ئەوا ئابووری گەشە ناكات، و متمانەشیان بە دیموكراسی لە دەست دەدەن، وەك داینەمۆی گەشەكردنی ئابووری.

خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە ژمارەی (975)ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەوە.

Top