نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ژاپۆنى كرد
له دیدارێكدا خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى كه یه‌كه‌م جاره بۆ هه‌رێمى كوردستان؛ ده‌ربڕى و خواست و ویستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كار و چالاكییه‌كانى چه‌ند ڕێكخراوێكى ژاپۆنى كرد كه له هه‌رێمى كوردستان له بوارى مرۆیی‌دا چالاك بوون و خزمه‌تیان به هه‌رێمى كوردستان كردووه. تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و تواناى كار و وه‌به‌رهێنانى خۆیان له هه‌رێمى كوردستاندا بخه‌نه گه‌ڕ.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و بار و ڕه‌وشى سیاسیى ناوچه‌كه به گشتى،هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا به تایبه‌تیش له بوارى هاریكاریى وزه‌دا و پرۆژه‌ى نارده‌نه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جیهان له ڕێگه‌ى توركیاوه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
جێگرى یه‌كه‌مى وه‌زیرى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى ژاپۆن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌و به‌خشینه بدرێت كه بۆ پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عیراق له لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، پێشكه‌ش به عیراق ده‌كرێت.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى شاندنى ژاپۆنى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و داواى كرد كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان به شێوه‌یه‌كى فراونتر ڕوو بكه‌نه هه‌رێمى كوردستان و به‌شدارى له وه‌به‌رهێنان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ژاپۆندا بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆنى داوه‌ت كرد كه كاتێك دێته عیراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیش بكات.
