بۆ لەمەو دوا لە رێگای هەولێرەوە هاریکارییە مرۆییەکان دەگاتە هاووڵاتیانی کوردستانی سوریا

 بۆ لەمەو دوا لە رێگای هەولێرەوە هاریکارییە مرۆییەکان دەگاتە هاووڵاتیانی کوردستانی سوریا
لەشاری هەولێر یەكەم كاروانی فریاگوزاری بەپەلە بەڕێگەی ئاسمانیەوە گەیەندرایە هاوڵاتیانی سوریا لەشاری قامیشلۆ، ماڵپەری وولاتی نیت بڵاویکردەوە دوێنێ ئێوارە یەکشەممە دوو کاروانی فرۆکەوانی کە تایبەتبوونە بە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لە رێگای فرۆکخانەی هەولیری نیودەوڵەتییەوە گەیشتنە شاری قامشلۆی کوردستان سوریا وکاروانەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە، هاوکات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئێوارەی دوێنێ‌ یەكەم قۆناغی كەل و پەلی فریاگوزاری بەڕێگەی ئاسمانی لەشاری هەولێرەوە گەیەندرایە شاری قامیشلی سوریا. بڕیاربوو ئەو پێداویستییە فریاگوزاریانە لەكاتێكی زووتردا بگەیەندرێنە سوریا، بەڵام بەهۆی سەختی كەش و هەواوە چەند ڕۆژێك دواكەوت. کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیکگرتووەکان لە هەولێر رایگەیاند: هاوکارییەکانی نیودەوڵەتی بەردەوام دەبن و پردێکی ئاسمانی لە نیوان هەولیر و قامشلو دا دەکەنەوە و بۆ لەمەو دوا هاریکارییەکانی مرۆیی بۆ شارەکانی کوردستان سوریا لە رێگای هەولێرەوە بەردەوام دەبێت.
Top