نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كۆڵنه‌وه
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان ستایش و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری كه پێشكه‌ش به په‌نابه‌رانی كردووه و ده‌ستخۆشی له ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت كرد كه وێڕای سنوورداریی توانسته‌كان، حكوومه‌ت حه‌واندنه‌وه و هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌شی كرد كه له كه‌مپه‌كاندا هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یارمه‌تیی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌ده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به په‌نابه‌ران و ئه‌مه‌ی به مایه‌ی پێزانینی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌م دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانی سووریا و ئه‌گه‌ر و پێشبینیی ئاڵۆزتربوونی ڕه‌وشه‌كه و زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری سووریا و به تایبه‌تیش هه‌رێمی كوردستان خرایه به‌ر باس و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی په‌خشنده‌دا؛ هه‌وڵ ده‌درێت هه‌ندێ له‌و هاوكارییانه‌ی كۆ ده‌كرێنه‌وه بنێردرێن بۆ هه‌رێمی كورستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێم له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌هاناوه‌چوونی په‌نابه‌راندا بكات.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی هه‌ندێ له ڕێكخراوه ئێن جی ئۆ بیانییه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران به‌زر نرخاند، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌ركه قورس و سه‌ره‌كییه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تیش ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت پێشكه‌شی كردوون و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كه به ته‌نیا كێشه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیه و كێشه‌ی حكوومه‌تی فیدارلی عیراقیشه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عیراق به شێوه‌یه‌كی وا خۆی له‌م پرسه به‌خاوه‌ن نه‌كردووه و له هه‌ندێ هاوكاریی سنووردار زیاتر، گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌داوه، بۆیه دووباره داوای كرد كه حكوومه‌تی عیراق ئاوڕی زیاتر له‌م پرسه بداته‌وه و هاوكاریی په‌نابه‌ران بكات، هه‌روه‌ها داوا له وڵاته به‌خشنده‌كان بكات هاوكاریی په‌نابه‌ران بكه‌ن كه زیاتر له %95یان له هه‌رێمی كوردستانن
