قوناغی تێستی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا سەركەوتوو بووە
بەپێی هەواڵێكی (AA) قۆناغی تێستی ناردنی نەوتی كوردستان بۆ توركیا لەرێگای بۆڕییە نوێكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەستی پێكرد، بەڵام تاوەكو ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بە فەرمی ئاشكرای نەكردووە ئایا هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا دەست پێ دەكات یان نەخێر.
هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرێبەستی هەناردەكردنی نەوتی كوردستانی لەگەڵ حكومەتی توركیا واژۆ كرد، بەڵام ئەم رێككەوتنەی نێوان هەولێر - ئەنقەرا، بەغدای تووڕە كرد.
لەلایەكی دیكەشەوە ئاژانسی رۆیتەرزی لە سەر زاری سەرچاوەیەكی شارەزا لە بواری نەوت بڵاویكردۆتەوە قۆناغی تێست، دەستی پێكردووە و نەوت بە بۆڕییەكەدا رەوانە دەكرێت، بەڵام بڕەكە ئەوەندە نییە كە بڵێت هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بە فەرمی دەستی پێكردوو
