لە سەعدیییە 5کهسی خێزانێك كوژران
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی سەعدیە بە kdp.infoی رایگەیاند كە شەوی رابردوو لە گەڕەكی مەحەتەی شارەدێی سەعدییە تیرۆریستان لە رێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە خانووی ھاووڵاتییەكەیان تەقاندەوە و بەھۆیەوە ئەو ھاووڵاتییە و ھاوسەرەكەی و سێ منداڵی كوژران.
سەرچاوەكەی گوتیشی پاش رووداوەكە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەر لە نزیك ئەو خانووە دوو بۆمبی دیكە كە بۆ تەقاندنەوە ئامادەكرابوون، پوچەڵكرانەوە
