باکوری کوردستان.. به‌فر بەشێک لە رێگاکانی هاتوچۆی داخست

 باکوری کوردستان.. به‌فر بەشێک لە رێگاکانی هاتوچۆی داخست
بەهۆی بارینی زۆری بەفر لە سەرجەم توركیادا، رێگەی سەرەكی هاتوچۆ داخران . گوندە دوورەکانیش کاریگەری بەفریان لەسەرە . ئاژانسی ئەندۆلی تورکیا بڵاویکردەوە: کە بەڕێوەبەری فریاگوزاری و رووداوە سروشتییەكان فواد ئۆكتای و پارێزگاری شرنەخ حەسەن ئیپەك و هاوکاری لە گەڵ دانیشتوانی ناحیەی بالڤەرەن بەشداری هەلمەتی رزگاركردنی خەڵكیان لە مەترسییەكانی بەفر لەو ناوچانە كرد. لە ناحیەی بالڤەرەن كە 15 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای شرنەخ دوورە، سێ بارهەڵگر خلیسكان و لە ئەنجامدا رێگەی هاتوچۆ داخرا.

دواتر تیمەكانی فریاگوزاری توانیان رێگاكە بكەنەوە و شوفێر و سێ‌ بارهەڵگركانیان لە ئاسێبوون رزگار بكەن. بەرێوەبەری فریا گوزاری و رووداوە سروشتییەكان فواد ئۆكتای رایگەیاند : زستانێكی زور سەخت رووی لە توركیا كردووە و بەفرێكی زۆر لە سەرجەم توركیا باریووە. لە رۆژی یەكەمی بارینی بەفر لە هەوڵی بەردەوام دابووین بۆ كردنەوەی رێگەی نێوان نسێبین، جزیر، شرنەخ و هەكاری و رزگاركردنی ئەو كەسانەی لەو دەڤەرانە گیریان خواردبوو. هەموو دەزگاكانی حكوومەت بەیەكەوە كاریان بۆ كردنەوەی رێگەكان كرد. 1200كارمەند و 450سەیارەی فریاگوزاری بەردەوام كار دەكەن. فواد ئۆكتای راشیگەیاند كە ئێسته‌ هیچ كێشەكی گەورە نەماوە و تەنیا رێگەی نێوان شرنەخ و ئەروە داخراوە و تیمی فریاگوزاری بە شەو و رۆژ، كار دەكەن بۆ كردنەوەی رێگەكە و تا رۆژی دووشەممە رێگەی گوندەكانیش دەكەینەوە.
Top