دووزخورماتوو..دوای رۆژێک لە رفاندنیان, تەرمی سێ پۆلیس دۆزرانەوە

دووزخورماتوو..دوای رۆژێک لە رفاندنیان, تەرمی سێ پۆلیس دۆزرانەوە
سەرچاوەیەک لەئاسایشی قەزای دووزخورماتوو رایگەیاند, سێ پاسەوانی یاریدەدەری پاریزگای سەلاحەدین لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە رفێنران و ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی دووزخورماتو فاروق محەمەد, بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر راگەیاند: رۆژی ھەینی لەسەر رێگای گشتی دووزخورماتو – تکریت لەنزیک گوندی یەنگیجەی سەر بەشارۆچکەکە چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمۆبیلەکانی یاریدەدەری پاریزگای سەلاحەدین محەممەد قۆجا, سەربە کوتلەی تورکمانی, لەئەنجامدا سێ لەپاسەوانەکانی یاریدەدەری پاریزگای سەلاحەدین دەڕفێنن, ئەمڕۆ تەرمی ھەرسێکیان دۆزرانەوە.

گووتیشی: ھەرسێ کوژراوەکە خەڵکی دووزخورماتوون و بەرەگەز شیعەمەزھەبن, لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەست پێکردوە.
Top