سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لەیلا زانا و ئۆسمان بایدەمیر دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لەیلا زانا و ئۆسمان بایدەمیر دەكات
ئەمڕۆ شەممە 14ـی 12ـی 2013 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو لەیلا زانا پارلەمانتاری توركیا و ئۆسمان بایدەمیر سەرۆكی شارەوانیی گەورەی ئامەد كرد.

لە دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ڕەخساندنی دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی نیشاندا. لەم كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و ڕێگەكانی بەرەوپێشەوەبردنی و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پڕۆسەی ئاشتی خرانە بەر باس و گفتوگۆی لەسەر كرا.

لە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ كێشەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا.
Top