16کیلۆ مادەی هۆشبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی بەسەردا دەگیرێ
فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەردەشت رایگەیاند: لەگەڵ دەستگیرکردنی قاچاخچییەک لە شاری سەردەشت توانیمان لەشوێنی مانەوەی ئەو قاچاخچییە دەستبگرن بەسەر 16کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری شیشە.
عەمید حەسەن شێخ نژاد هەروەها دەڵێ: ئەو کەسە دەستگیر کراوە ئەندامی باندێکی بازرگانیکردنە بە مادەی هۆشبەر و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەندامەکانی تری ئەو باندە بەردەوامە.
پێشتر بەرپرسانی ئەمنی لە شاری ورمێ رایانگەیاندبوو وڵاتێکی دراوسێ هۆکاری زیادبوونی بازرگانیکردنە بە مادەی هۆشبەر لەو پارێزگایە.
شاری سەردەشت هاوسنورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بە گوێرەی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان لە مانگی رابردووەوە تا ئێستە چەندین باندی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر هەڵوەشاوەتەوەو رێژەیەکی بەرفراوان لە مادەی هۆشبەر لەو شارەدا دەستی بەسەردا گیراوە.
باسنیوز
