کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان لە کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو
له‌تیف گلی نیوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له شاری كه‌ركووك كه به‌شداری له كۆنگره‌كه كردبوو، ڕاگه‌یاند: \" ئێمه وه‌كو پارتی به‌رده‌وام پێداگیری له‌وه‌مان كردووه كه شاری كه‌ركووك شاری سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانە و پێویسته به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه خزمه‌تی بكه‌ین چونكه ئه‌م شاره له ڕابردوودا هه‌وڵی وێرانكاری درابوو له‌لایه‌ن ڕژ ێمی به‌عسه‌وه چ لایه‌نی ژێرخانی ئابووری یان تێكدانی سنوری جوگرافیایی شاره‌كه \"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد \"" پێم باشه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی شاری كه‌ركووك بكرێت هاووڵاتیان ده‌نگ به‌و كه‌سانه بده‌ن كه پرۆگرامیان خزمه‌ته به‌شاره‌كه دەکات نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانه‌وێت ئاشتی و ئاسووده‌ی باڵا بگرێت به‌سه‌ر كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كاندا و به‌رده‌وام خه‌ریكی نانه‌وه‌ی فیتنه و ئاژاوه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك كه‌ركووك پێویستمان به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان بۆیه به‌م شێوه‌یه كار بكه‌ین پێم وایه هیچ كێشه و گرفتێك له‌م شاره نابێت .
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌حمه‌د عوبێدی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروع ته‌یار سه‌دری ڕایگه‌یاند \"" ئه‌م جۆره گفتۆگۆیانه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی نه‌ته‌وه‌كان وه‌ربگیریت و له كێشه و گرفته‌كان بكۆڵرێته‌وه دواتریش به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه كه ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت، بۆیه پێم وایه ئه‌م کۆنكره‌یه سه‌ركه‌تووه بۆ گه‌ی‌شتن به چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان و دواتریش كار بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بكرێت.
ستیفان ڕه‌بان له مه‌ترانیه‌تی كریستیانه‌كانی كه‌ركووك به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند \"" به‌دڵخۆشییه‌وه ئێمه به‌شداریمان له‌م گفتۆگۆیانه‌مان كردووه و به‌رده‌وامش گوتومانه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ كه‌ركووك گوێ گرتنی نه‌ته‌وه‌كان له یه‌كتری هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشمان ڕاگه‌یاندووه كه ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م شاره كه‌ركووكییه‌كان خۆیان ده‌بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد \"" هه‌ر چه‌نده ئێمه وه‌كو كریستیانه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوو تۆنیمانه هاوسه‌نگ بین له نیوان نه‌ته‌وه‌كان به‌و هۆیه‌ی هه‌ر لایه‌نێك داوامانی كردبێت بۆ ئاشتی شاره‌كه چوینه به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه و ڕاپێشنیاری خۆمان داوه ئه‌گه‌رچی پێویسته زیاتر نه‌ته‌وه‌كان خۆیان نزیك بنه‌وه و به‌شێك له كێشه بچووكه‌كان به‌لاوه بنین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وە.
له دوای کۆنگره‌كه، به‌لاغی كۆتایی به یانزه خاڵ كۆتایی هات و كه دواواكرا چاره‌سه‌ر ته‌نها كه‌ركووكییه‌كان ده‌یدۆزنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌ره‌كی ده‌ست تێوه‌ردان بكات له كێشه‌كانی كه‌ركووك هه‌روه‌ها له خاڵێكی دیكه‌دا داوایان له هاووڵاتیان كرد بچن بۆ ده‌نگدان و ئه‌و كه‌سانه ده‌ست نیشان بكه‌ن كه دوورن له گه‌نده‌ڵی.
PNA"
