به‌هۆی به‌فر بارینی به‌رده‌وام 3 رۆژه ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێم و ئێران وه‌ستاوه
وه‌ك سه‌رۆكی تیمی راماڵینی به‌فر له حاجی ئۆمه‌ران، راگه‌یاند: له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو نزیكه‌ی یه‌ك مه‌تر به‌فر له سه‌ر رێگای نێوان چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران راماڵدراوهو له ماوه‌ی 24كاتژمێری رابردووش‌دا 30 سانتیمه‌تر به فر راماڵدراوه، به‌ڵام به‌هۆی خێرا دابارین به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تاكو ئێستا ره‌وشی هاتوو چۆ له ناوچه‌كه ئاسایی نه‌بۆته‌وه.
هەروەها سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، مه‌سعود باتێلی، به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری گوت، له گه‌ڵ به‌رده‌وام كاركردنی تیمه‌كانی به‌فر راماڵین، به‌ڵام به‌هۆی ئاسایی نه‌بوونه‌وه‌ی ره‌وشی هاتووچۆ له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه ئاڵ‌و گۆری بازرگانی و گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران وه‌ستاوه.
PNA
