لە موسڵ سەربازێكی كورد بریندار بوو

لە موسڵ سەربازێكی كورد بریندار بوو
سەرچاوەیەك لە لیوای پێنجی سوپای عیراق رایگەیاند: شەوی رابردوو لە شاری موسڵ بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە لیوای پێنج دەقێتەوە.
سەرچاوەكە روونیكردەوە، چوار سەربازی كورد لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون، یەكێك لەو سەربازانە كە خەڵكی سنووری پارێزگای دهۆكە بە سەختی بریندار بووە، پاشان بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
راشیگەیاند: لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پێكردووە.
Top