لێبوردنی نێودەوڵەتی: ’ئەورووپا کەمتەرخەمە لەبەرامبەر ئاوارە سورییەکان

لێبوردنی نێودەوڵەتی: ’ئەورووپا کەمتەرخەمە لەبەرامبەر ئاوارە سورییەکان
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا کە دوێنی هەینی بڵاویکردەوە رەخنەی توند لە سیاسەتی وڵاتانی ئەورووپا لە بەرامبەر ئاوارەکانی سوریا دەگرێ.
لەبەشێک لەو راپۆرتەدا هاتووە، وڵاتانی ئەورووپی چارەنووسی ئاوارە سوریەکانیان بەلاوە گرنگ نیە و لە وەرگرتنیان کەمتەرخەمی دەکەن.
ئەو راپۆرتە ئاشکراشی کرد، ئاڵمان تەنیا وڵاتێکە کە بەهانای ئاوارە سوریەکانەوە چووەو بە تەنیا 5بەرامبەری 9وڵاتی تری ئەورووپی پەنابەرێتی بە ئاوارە سوریەکان بەخشیوە.
لە حاڵێکدا سەرماو سۆڵە تەنگی بە خەڵکی سوریا و بەتایبەت ئاوارەکانی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە بەهۆی دۆخی ناشیاوی کەشوهەوا نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی هێڵێکی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سوریا بێ ئەنجام بوو.
نووسینگەی ئاوارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان رۆژی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند بوو دەیەوێ هێڵێکی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و سوریا بکاتەوەو لەورێیەوە یارمەتیەکانی بۆ خەڵکی سوریا بنێرێ.




باسنیوز
Top