ڕۆژانه 750 مێگاوات كاره‌با بۆ کەرکووک دابین کراوە
یاڵچین عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بایی كه‌ركووك، به ئاژانسی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: \" كاره‌بای شاره‌كه كه‌می نه‌كردووه كه هاووڵاتیان نیگه‌رانن، چونكه ئێمه نزیكه‌ی 450 میگاوات له عێراقه‌وه وه‌رده‌گرین و له هه‌رێمیش 250 میگاوات وه‌ر ده‌گرین، ئه‌مه‌یش ده‌كاته 750 میگاوات كه زۆرترین كاره‌بایە\"".
گوتی: \"" به‌هۆی زۆر داگیرساندنی هیته‌ر و سبلیت، هه‌ندێك جار گرفتمان بۆ دروست ده‌بێت و محاوله‌كان ماوه‌ی پێنج خوله‌ك كار ده‌كات، به هۆی گه‌رم بوونه‌وه دێته خواره‌وه بۆیه ئه‌م كێشه‌یه دروست بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد \"" له‌ڕووی هه‌بوونی كاره‌باوه، كه‌ركووك له سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه باشتره، به‌ڵام هۆكاری كه‌بوونه‌وه‌كه‌ی به‌كارهێنانی زۆری كاره‌باییه له‌م وه‌رزه‌دا ، ئه‌گه‌ر ئێمه پارێزگه‌ی سه‌ڵاحەددین وه‌ربگرین نزیكه‌ی 450 میگاوات كاره‌بایان هه‌یه كه‌چی ئێمه وه‌ك كه‌ركووك زۆر له‌وان باشترین.
"
