سەفین دزەیی: دواكەوتنی هەناردەی نەوت هۆكارەكەی تەكنیكییە نەك ڕێگریی بەغدا

سەفین دزەیی: دواكەوتنی هەناردەی نەوت هۆكارەكەی تەكنیكییە نەك ڕێگریی بەغدا
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، دواكەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا لە رێگەی بۆڕییە تازەكەوە بە هۆی چەند هۆكارێكی تەكنیكییەوەیە نەك بەهۆی ئەو رێگریانەوە كە بەرەنجامی ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت .

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، دزەیی ئاماژەی داوە كە، رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوت لە خاكی هەرێمەوە بەردەوامە و هەردوولا پێیەوە پابەندن؛ دووپاتیشی كردەوە مەسەلەی تەواوكردنی بۆڕییەكە زیاتر لە ساڵێك ونیوی برد و دوایین قۆناغەكانی 20 رۆژ لەمەوبەر تەواو بوو.

هەروەها روونی كردەوە، دەستكردن بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لەسەر رەزامەندی حكوومەتی عیراق نەوەستاوە و هەرێم لە ماوەیەكی نزیكدا نەوت دەنێرێتە دەرەوە و مەسەلەكەش تەنها كاتە.

ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی رووداویش هەر دوێنێ هەینی بڵاوی كردووەتەوە، \"ئەمڕۆ هەینی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری بۆ توركیا دەستیپێكرد.\""

هاوكات ئاماژە دراوە كە، ئەو نەوتەی هەناردە دەكرێت، 50%ی بە نرخێكی هەرزانتر لە بازاڕ دەفرۆشرێتە توركیا و 50%ی دیكەیشی بە نرخی بازاڕ دەنێردرێت بۆ بازاڕی نەوت."
Top