رێژەی بەفر بارین لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

رێژەی بەفر بارین لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوبەری کەشناسی وبومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەو شەپۆڵە بەفروباران بارینەی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە تاوەکو ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و دواتر بارستە ھەوایەکی سارد روو لەھەرێمی کوردستان دەکات وپلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.

فازل ئیبراھیم بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: ھەرێمی کوردستان لە دوێنێوە کەوتۆتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک کە بۆتە ھۆی ئەوەی شەپۆڵێکی بەفروباران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆش کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوام بێت، بەڵام رۆژی ھەینی وشەممە کاریگەریەکان لاواز دەبێت تەنھا لەناوچە سنورییەکانی ھەرێم ئەم کاریگەریە دەمینێت و باران بارین بەشێوەی پچر پچر دەبێت .

فازل ئیبراھیم گوتیشی: ئێوارەی رۆژی شەممە کاریەگەری ئەو شەپۆڵە نامینێت تەنھا بارستە ھەوایەکی سارد دوو بارە کاردەکاتەوە سەر ھەرێم پلەکانی گەرما بەتایبەتی لەکاتی شەو نزم دەبێت بۆ ژێر پلەی سفر .

سەبارەت بە رێژەی بەفر بارین لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئیبراھیم گوتی: لەسنوری پارێزگای ھەولێر لەپیرمام 15سم ولەحاجی ئۆمەران 45سم ولەمێرگەسۆر نزیکەی 70سم ولەشێروان مەزن12سم ولەسۆران 19سم ولەسنوری پارێزگای سلێمانی لە پێنجوێن 4سم ولەقەلادزێ 7سم وتەوێڵە 2سم ولەسەنتەری پارێزگای دھۆک 6.5سم ولەزاخۆ1سم ولەکانی ماسێ 55سم وزاویتە 38سم وئامێدی 47سم ولەئاکرێ6سم ولەبامەرنێ 44سم وسەرسنگ 40سم ولەشەنگال 2سم .




kdpinfo
Top