كۆنفرانسی چاودێری تەندروستی سویدی و كوردستانی بەرێوەچوو
لە كۆنفراسەكەدا یورگین لیندسترم باڵوێزی سوید لە عێراق گوتی: ئێمە وەك وڵاتی سوید ئامادەی پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەكین بەمەبەستی بەرەو پێشەوەبردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە بوواری نەخۆشی شێرپەنجەش بەتایبەتی، هەربۆیە لەم كۆنفراسەدا ژمارەیەكی زۆر لە شارەزا و پسپۆرانی تەندروستی وڵاتی سوید بەشداری تێدا دەكەن و هەوڵ دەدەین ئەزموونی خۆمان بگەیەنینە كوردستان.
