پشدەر: بەفر بارین دەوامی چەند قوتابخانەیەكی وەستاند
ئیبراهیم حەوێز،بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند،بەهۆی ئەو بەفرەی كە لە دوێنێوە سنوری پشدەری گرتەوەتەوە رێگای قوتابخانەی گوندەكان و چەند قوتابخانەیەكی ناو سەنگەسەرو ژاراوەو ناو فەڵادزێ گیراوەو بەهۆیەوە قوتابیان و مامۆستایان نەیانتوانی دەوام بكەن و دەوام وەستا.
گوتیشی، لەوەزارەتی پەروەردەوە دەسەڵات بە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دراوە بۆ ئەوەی ئەگەر بەفر گرفتی بۆ دروستكردن دەوام رابگرن.
هێمای بۆ ئەوەشكرد،ئێستا قائیمقامیەتی شارۆچكەی پشدەرمان ئاگاداركردوەتەوە بۆ ئەوەی رێگاكان پاكبكەنەوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە لە رێگەی تیمەكانی رێگاوبانەوە دەستیانپێكردوەتەوەو ئومێد دەكەین رۆژی شەممە دەوامی فەرمی لەو قوتابخانانە وەك قوتابخانەكانی تر دەست پێبكاتەوە.
