بەهۆی بەفر بارینەوە وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی هەرێم ده‌سه‌ڵاتی داخستنی قوتابخانه‌كان ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتووه كه عسمه‌ت محه‌مه‌د خالد وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی دایه گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی سنوری پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان به داخستنی ده‌رگای ئه‌و قوتابخانانه‌ی ناوچه‌كه‌یان كه به‌ر شه‌پۆلی به‌فر ده‌كه‌وێت.
ئەوان مافی بریاری داخستنی و پشووسانیان بە قوتانیان و مامۆستایان هەیە. له‌دوێنێوه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ڕووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیش به‌فر رێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی راگرتووە. بۆ سەلامتی قوتابیان و دروست نەبوونی ئاستەنگ لە بەردەممیان . وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بریارەی داوە .
