ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لە گەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە

 ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لە گەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆدەبێتەوە
ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرایکرد،بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبێتەوە لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

سەلیم کۆیی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری ئێمە کۆدەبێتەوە و تێدا باس لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ئێمەش داواکاری خۆمان دەخه‌ینە روو بزانین لایەنی بەرامبەر ھەڵوێستی لەبەرامبەر داواکارییەکانی ئێمە چۆن دەبێت ئەوکات بڕیاری خۆمان دەدەین.

سەلیم کۆیی گوتیشی: تاوەکو ئێستا دیار نییە پۆستەکان بەچ شێوەیەک دابەش دەکرێن، بۆیە پێویستە لەو کۆبوونەوەیانە پێوەرێک بۆ دابەشکردنی پۆستەکان دەبنرێت و ئەوەش یەکلایی بکرێتەوە ھەموو لیستەکان بەشداری لە حکو،مەت دەکەن یاخود تەنھا بەشێکی.

کۆیی راشیگەیاند:ئەستەمە ئەم پرسانە بە کۆبوونەوەیەک یەکلایی بکرێنەوە، بەڵکو پێویستی بەچەندین کۆبوونەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە رێککەوتن لەبارەی تەواوی پرسەکانی پەیوەست پێکھێنانی کابینەی نوێ.
Top