دابینكردنی خانوی پلاستیكی جوتیاران گۆڕنكاری بەسەردا دێت
ساڵح حسێن،بەڕێوەبەری كشتوكاڵی رانیە بە پەیامنێری راگەیاند،پێشوترو لەپێناو هاندانی جوتیاران بۆ دامەزراندنی خانوی پلاستیكی و زیادكردنی بەروبومی سەوزە كە خواستێكی زۆری لەسەرە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ژمارەیەك خانوی پلاستیكی دابەشی سەر چەند جوتیارێكی نمونەیی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم كرد.
گوتیشی،كاریگەری ئەو خانوانە دەركەوتوەو تا رادەیەكی زۆر پێویستی ناوخۆی پڕكردوەتەوە بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بودجەی بۆ دابینكردنی ئەو خانوانە بۆ جوتیاران دابین نەكرد بەڵام لەوری پاڵپشتی دابینكردنی پەین و تۆو رێنمایی دامەزراندنی خانوەكان و پەروەردەكردنی روەكەكانی هاوكاری ئەو جوتیارنە دەكات كە دەیانەوێت ئەو خانوانە بكڕن.
ساڵح حسێن هێمای بۆ ئەوەشكرد، لە سنوری كشتوكاڵی رانیە 300 خانوی پلاستیكی هەیەو زۆرێكی تریش لە جوتیاران ئامادەی كڕین و دامەزراندنی ئەو خانوانەن بەڵام ئەوەی گرفتی بۆ دروستكردوین هاتنی بەروبومی سەوزەو میوە لە دەرەوە بۆ هەرێم بەتایبەت بۆ سنورەكەی ئێمە كە لە سنورەوە نزیكە ئەوەش وایكردوە كە پارێزگاری لە نرخ نەكرێت و جوتیاران زۆر گەرم نەبن لە دامەزراندنی ئەو خانوانە.
