له ههولێر لیژنهی وتووێژی پارتی و بزووتنهوهی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێى حكومهت كۆبوونهوه
ئەمڕۆ 11-12-2013 شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد بۆ باسكردن لە چۆنێتی بەشداریی گۆڕان لە كابینەی داهاتوو.
شاندەكەی گۆڕان عومەری سەید عەلی سەرۆكایەتی دەكات، كە پێكهاتوون لە جەلال جەوهەر، مستەفای سەید قادر، ئارام شێخ محەممەد، د.ئاكۆ محەممەد . شاندی پارتیش پێكهاتوون لە د.رۆژ نوری شاوێس، فازڵ میرانی، مەحموود محەممەد، دڵشاد شەهاب و ئازاد بەرواری.
بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە بەشداریی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و پارتی دیموكراتیش وەك براوەی یەكەم پێشوازی لە بەشداری ئەو بزووتەوەیە كردووە.
