سێ راوچی دەستگیردەكرێن و پەلەوەرە ڕاوكراوەكان دەسوتێندرێن

سێ راوچی دەستگیردەكرێن و پەلەوەرە ڕاوكراوەكان دەسوتێندرێن
لە لایەن پۆلیسی دارستانی گەرمیانەوە سێ راوچی دەستگیر دەكرێن، كە ڕاوی سوێسكیان كردووە و دواتر ئەو پەلەوەرە ڕاوكراوانە دەسوتێندرێن.


بەرێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان موقدەم شوان محەممەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی كەلارەوە لە سنووری كەلار سێ ڕاوچییان دەستگیر كردووە كە نۆ سوێسكیان كوشتبوو.


وتیشی، ئەو ڕاوچییانەبە بڕی 250 هەزار دینار غەرامە كران و هەروەها ئەو پەلەوەرانەشی كە ڕاویان كردبوو سوتێندران.
Top