كونسوڵی ئێران: چاوەڕوانی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەین
دوای ڕوودانی بەردبارانی كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێری پایتەخت، ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەستگیركران، و بەپێی وتەی وەزیری ناوخۆی هەرێمیش لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەنجامدەران بەردەوامە.
لەبارەی ڕەوتی لێكۆڵینەوەكان سەركونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان گوتی: ئێمە چاوەڕوانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەكەین چونكە ئەو كارەی ڕوویداوە پەیوەندی بە ناوخۆی كوردستانەوە هەیە، ئێمەش نوێنەرایەتی سیاسی وڵاتێكی وەك ئێرانین لە كوردستان، ئێمە دەبێت بەپێی یاساو دەستوور دەبێت پارێزراوبین، بەڵام ئەو رووداوە كە ڕوویداوە لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكرێت و چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی لێكۆڵینەوەكان دەكەین.
