گوڵان پيرۆزبايى له يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات
شاندى گۆڤارى گوڵان به پێشكه‌شكردنى چه‌پكێك گوڵ ڕێزى له رابردووى دره‌وشاوه‌ى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان گرت و هيواى سه‌ركه‌وتنى زياتريان بۆ خواستن. له‌لاى خۆيانه‌وه سكرتاريه‌تى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان پێشوازييه‌كى گه‌رميان له ستافى گوڵان كرد‌و له ديدارهكهشدا ئيراده‌ى خۆيان بۆ خزمه‌تكردنى زياترى ئافره‌تانى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له‌و ديداره‌دا ستافى گوڵان ڕۆڵى كاريگه‌رى يه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستانى له پێشكه‌وتن و پێشخستنى دۆزى كورد به‌گشتى و ئافره‌تان به تايبه‌تى به‌رزنرخاند.
