محه‌مه‌د كه‌مال: پێشنیازى گۆڕینى سه‌رۆكى لیستى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن یه‌كێتى ڕه‌تكرایه‌وه
له‌باره‌شه‌وه محه‌مه‌د كه‌مال به‌رپرسى لقى سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له میانى ته‌وه‌رى پانۆڕاماى كوردستان تیڤى رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو پارتى پێیان باش نه‌بوو دكتۆر ئه‌نجمه‌ددین كه‌ریم كه هاوكات پارێزگارى كه‌ركووكه و له هه‌ڵبژاردنى پێشووشدا سه‌رۆكى لیست بووه، بۆ ئه‌مجاره سه‌رۆكى لیست بێت كه هاوكات ناهاوسه‌نگى له نێوان لایه‌نه‌كاندا كردووه . ئێمه‌ش داوامان كرد كه هه‌ر كه‌سێكى دیكه ده‌توانن دابنێن به سه‌رۆكى لیسته‌كه و ناوى چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتیشیان پێدابوون، به‌ڵام یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕاى خۆى سور بوو .
