پارتی دێموکراتی کوردستان بە لیستێکی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کەرکووکدا دەکات
هەڵوەشاندنەوەی لیستی کەرکووکی کوردستانی، بۆ دانانی نەجمەدین کەریم لەلایەن یەکێتیەوە بە سەرۆکی لیست دەگەرێتەوە کە پارتی دێموکراتی کوردستان رازی نەبوو و داوای کەسێکی دیکەی بە جێی نەجمەدین کەریم کرد.
ئەندامی سەرکردایەتی حزبی شوعی کوردستان، شێخ سەدیق ئەحمەد، بە پەیامنێری راگەیاند: \" ئێمە سەردانی یەکێتی و پارتیمان کرد بۆ ئەوەی بریارێکی گونجاو بدەن کە لیستەکە سەرکەتوو بێ، بەڵام بەداخەوە سەرکەتوو نەبوو.
لایەنە کوردستانیەکانی کەرکووک لە گفتوگۆدان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و پارتی دێموکراتی کوردستانیش، بە لیستێكی جیا بە ناوی \""لیستی پارتی دێموکراتی کوردستان لە کەرکووک\"" بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات."
