وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بە پلانی چاپکردنی پڕۆگرامەکان دەکات

وەزارەتی پەروەردە پێداچوونەوە بە پلانی چاپکردنی پڕۆگرامەکان دەکات
بە مەبەستی پێداچوونەوەی پلانی چاپکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ ، وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەکانی دیوان و ھەرسێ پارێزگا وپڕۆگرام و چاپەمەنیەکان و نوێنەری پلانی پەروەردەیی و کۆگاکان و ئامار و چاپخانە کۆبۆوە.


لەم کۆبوونەوەیەدا پێداچوونەوە بە پلانی چاپکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی رابردوو و باس لە وردەکاری پلانی ساڵی داھاتوو کرا.

لە لێداونێکدا ھاجەر داود بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت رایگەیاند: ( بە مەبەستی رێکخستنی کاری چاپکردنی پڕۆگرامەکان بڕیاروایە نامیلکەیەک چاپبکرێت بۆ دیاریکردنی ئەرک و کارەکانی ھەر لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ نەھێشتنی کەموکوڕییەکانی ساڵانی پێشووتر) ‌.

ھەر ئەمڕۆ، بۆ پێداچوونەی دیزاینی ھەرسێ کۆمەڵگەی پیشەیی لە شارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، وەزیری پەروەردە لەگەڵ کۆمپانیای Rkonsalt ی ئیماراتی و رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کفتوگۆیەکی چڕوپڕ کرا لەسەر پێداویستییەکانی ھەر سێ کۆمەڵگە پیشەییەکەی شارەکانی ھەرێمی کوردستان کە (٣٣) پسپۆری لە خۆدەگرێت و لە شێوەی زانکۆیەکی بچووک دەچێت، لە بوارەکانی کشتوکال و بازرگانی و پیشەسازی کە ساڵانە (٥٠٠٠) قوتابی وەردەگرێت کە رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان زیاتر دەکات،.
Top