كۆمه‌ڵه‌ی قورئان خوێنانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن
وه‌زیری ئه‌وقاف پیرۆزبایی له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی نوێی كۆمه‌ڵه‌كه كرد و به‌ڵێنی پشتگیری و هاوكاریكردنی پێدان و له‌به‌رامبه‌ردا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنماییانه كرده‌وه كه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسه و قورئانخوێنه‌كان ده‌ریكردوه.
قورئانخوێنه‌كانی كوردستانیش دوپاتیان كرده‌وه كه‌وا هاوكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌بن و له‌رۆژانی ئاینده‌شدا كۆمه‌ڵێك چالاكی و پلانی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشبردنی توانای قورئانخوێنه‌كان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵه‌ی قورئانخوێنان داوایان له‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد كه‌تیشك بخاته سه‌ر كار و چالاكیه‌كانیان و له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و حكومه‌تی هه‌رێمدا گرنگی به‌پلان و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بدرێت.
