.بەهۆی یەكێتیەوە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی لیستی كەركووكی كوردستانی هەیە
شێخ سوارە هەڵسواڕوی بزوتنەوەی گوڕان لە كەركووك بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند\" ئێمە كاتێك بەشداریمان كرد لەو لیستە بۆ یەكگرتووی لیستە كوردستانیەكان بوو بەڵام لە ئێستەدا پارتی مەرجی ئەوەی هەیە نابێت نەجمەددین كەریمی پارێزگاری كەركووك سەرۆكی لیستی كوردستان بێت بۆیە پێم وایە ئەمە كێشەكەی دروستكردووە و داواش دەكەن هەر كەسێك لە جێگەی ئەو بێت پارتی ڕەزامەندی دەدات بۆ سەرۆكی لیستەكە.
گووتیشی \"" نازانم یەكێتی بڕیاری جی دەبێت ئایا ئەو دەگۆڕێت و سەرۆكی لیستێكی دیكە دەستنیشانی دەكات ئەوان خاوەنی ئەو بڕیارانەن بۆ ئەوەی كۆتایی بەم كێشەیە بێت .
ئەوەیشی ڕوونكردەوە \"" ئەگەربێت و ئەو لیستە هەڵوشێتەوە ئەوە ئێمە قسەی دیكەمان دەبێت بەڵام ئەگەر پارتی بەتەنها جیا بێتەوە ئەوە ئێمە لەگەڵ لیستی كەركووكی كوردستانی دەبین و جیانابینەوە لە لیستەكە ."
