به‌فربارین چیاكانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رى سپى كرد و له‌م ساڵدا 205 ملم باران باریوه‌

 به‌فربارین چیاكانى ده‌ڤه‌رى پشده‌رى سپى كرد و له‌م ساڵدا 205 ملم باران باریوه‌
شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی به‌فرو باران ده‌ڤه‌رى پشده‌ری به‌ هه‌وره‌ برووسكه‌وه‌ گرته‌وه‌ ، هه‌ر یه‌ك له‌ زنجیره‌ چیای قه‌ندیل و مامه‌نده‌ و چواس و هه‌رمێن و بڵفه‌ت و دووپه‌زه‌ و كوڕیس به‌ به‌فرێكی زۆر داپۆشران و سپى بوون.

هه‌روه‌ها ناوچه‌ پێده‌شته‌كانیش بارانى زۆریان لێ باری. به‌پێى زانیاری كه‌شناسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵى پشده‌ریش شه‌وى یه‌كشه‌ممه‌ 52 ملیمه‌تر باران باریوه‌ و كۆى باران بارینی ئه‌م ساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ 205 ملیمه‌تر كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو بۆ ئه‌م كاتانه‌، ئه‌م ساڵ 26 ملیمه‌تر زیاتر باران باریوه‌.
Top