لە هەولێر، دوو نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژەی ئافرەتان كرانەوە

لە هەولێر، دوو نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژەی ئافرەتان كرانەوە
لەژێر چاودێری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی هەریەك لەبەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و جێگری پارێزگاری هەولێر و نوێنەری رێكخراوە ناحكومییەكان و بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان، لەناو سەنتەری شاری هەولێر دوو نووسینگەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە ناوەكانی قەڵا و منارە كرایەوە،
ڤلامینا وەحید لێپرسراوی نووسینگەی منارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە گوڵانی راگەیاند" لەدرێژەی كارەكانی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی باشتر كردنی رەوشی لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانی ئافرەتان لەناو سەنتەری شاری هەولێر، ئەمڕۆ رێكەوتی 10 ی دیسەمبەر كاتژمێر 10 ی سەر لەبەیانی نووسینگەی قەڵا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی كرایەوە، هەر لەهەمان رۆژ كاتژمێر 11 نووسینگەی منارەش كرایەوە، ئەو دوو نووسینگەیە سێ ئەركی سەرەكی لەخۆ دەگرن، شایانی باسكردنە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەئێستادا خاوەنی شەش بەڕێوەبەرایەتییە لەسەرانسەری هەرێمدا، لەوانە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، راپەڕین، سۆران)،
ئەمڕۆش بەكردنەوەی ئەو دوو نووسینگەیە بەڕێوەبەرایەتی هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بووە خاوەنی پێنچ نووسینگە كە بریتین لە نووسینگەكانی( شەقڵاوە، كۆیە، خەبات، قەڵا، منارە)
Top