چوار ماڵباتی دیكەی كورد موسڵ بەجێدەهێلن

چوار ماڵباتی دیكەی كورد موسڵ بەجێدەهێلن
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ لە لیستی برایەتی و پێكەوەژیان رایگەیاند: تا ئێستە هەڕەشەكانی سەر كوردانی نیشتەجێی موسڵ درێژەی هەیەو بە بەردەوامیش ماڵباتی كورد ئەو شارە بەجێدەهێلن.
سەرچاوەكە روونیشیكردەوە، لە چوار چیوەی ئەو هەڕەشانەی گرووپە توندڕەو و تیرۆریستان لە چەند رۆژی رابردوودا چوار ماڵباتی كورد شاری موسڵ بەرەو دەشتی ئەو شارەو ناوچە كوردستانییەكان جێدەهێلن.
چەند مانگێكە بە شێوەیەكی بەربڵاو گرووپە تیرۆریست و توندڕەوەكان هەڕەشە لە كوردانی نیشتەجێی موسڵ دەكەن.
Top