دەبێت كوردستان وەك تایوان سەیری خۆی بكات پەرە بە دەوڵەتی ئەمری واقیع بدات

دەبێت كوردستان وەك تایوان سەیری خۆی بكات پەرە بە دەوڵەتی ئەمری واقیع بدات
لە دیدارێكی تایبەتدا ناتان گۆنزالس بۆ گۆڤاری گوڵان :ئەگەری ئەوە هەیە فۆرمگەلێكی فیدراڵیەت هەبێت، لە غیابی دیموكراسیدا، بۆ نموونە مومكینە حكومەتێكت هەبێت كە رێز لە سەروەریی گرووپێكی ئیتنی بگرێت، بێ ئەوەی ئازادی تەوایان پێبدات بۆ ئەوەی هەر كارێك بكەن كە بیانەوێت. هەروەها فۆرمی جیاوازی نادیموكراسی هەیە، ئەگەر بۆنموونە لە عێراق بڕوانیت ئەوا دیموكراسی كێشەی هەیە و رووبەڕووی ژمارەیەكی زۆری تەحەددی بۆتەوە، بەڵام هاوشێوەی وڵاتێكی وەك چین نییە، كە هیچ هەوڵێكی نەداوە بۆ ئەوەی دیموكراسی بهێنێتە ئاراوە. كەواتە ئەمانە دوو جۆری جیاوازی كێشەن. بۆ نموونە چین وەك وڵاتێكی نادیموكراتی هەوڵی ئەوە نادات ببێتە دیموكراتی، دەكرێت و ئەگەر بیەوێت هەندێ ئۆتۆنۆمی بە هەندێ ناوچە بدات، ئەوا ئەم كارە بێ دووچاربوون بە دژواری روونادات. لە كاتێكدا تەحەددیەكە لە عێراقدا ئەوەیە تۆ دیموكراسیت هەیە، بەڵام زۆر بە باشی بەڕێوەناچێت. پێموایە ئەوە تەحەددیەكەیە لە عێراقدا. كەواتە ئەمە پرسیارێكی قورسە و ئەگەر بتەوێت لەبارەی عێراقەوە قسە بكەیت، وەك حاڵەتێكی دیاریكراو، ئەوا وەڵامی جیاوازت دەست دەكەوێت بە بەراورد بە وڵاتانی دیكەی جیهان.

نووسەر ناتان باسی مەسەلەی كورد دەكات و دەڵێ:من باوەڕم وایە لە كۆتاییدا كورد، بە تایبەتی لە عێراق و سوریا، تەرتیباتێك دەگرێتەبەر كە جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی دانپێدانراو بەدەست دەهێنن، پێموانیە مومكین بێت لە ئایندەیەكی نزیكدا كە سەربەخۆییەكی رەسمی، یاخود سەروەریەكیان هەبێت بە شێوەیەكی رەسمی...بەڵام رەنگە سەربەخۆبونێكی ئەمری واقیع بەدەست بهێنن، هاوشێوەی ئەوەی تایوان هەیەتی لەگەڵ چیندا، كە خاوەنی وڵاتی خۆیەتی، بەڵام بە شێوەیەكی رەسمی ئیعیترافی پێنەكراوە. بەڵام كارێكیان نەكردووە بووبێتە هۆی ئەوەی توندوتیژی لەلایەن ئەكتەرەكانی دیكەی ناوچەكە دژیان بكرێت. كەواتە دەكرێت بارودۆخەكە بە هێمنی بهێڵرێتەوە لەگەڵ توركیا و هەروەها ئێراندا، ئەمە لە كاتێكدا لەڕووی ئەمری واقیع و عەمەلیەوە سەربەخۆییەك هەبێت لە عێراق و هەروەها لە سوریاشدا.

لەلایەكی ترەوە گۆنزالس دەڵێ:ئەگەر لە مێژوو بڕوانیت ئەوا تەرتیبات گەلێك كراوە كە ناڕەوا و سەركوتكارانە بوونە و ئەمانەش كێشەی زۆریان خوڵقاندووە لە ئێستادا، پێموایە من و ئێوەش لەسەر ئەمە هاوڕاین... پێموایە هەر كاتێك سنورەكان كێشران، ئەوا ئەوانەی دەكەونە نێو ئەو وڵاتانەوە كە سنورەكەیان كێشراوە.

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (956).

Top