هونه‌رمه‌د جه‌لال سه‌عید كۆچى دوایی كرد
شەماڵ جەلال سەعید، کوڕی هونەرمەندی میللی ناسراو، جەلال سەعید رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە نەخۆشخانەی کۆماری لەهەولێر باوکی کۆچی دوایی کردووه.
ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سوكار‌و هاوڕێیانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانی شارى هه‌ولێرو هونه‌ردۆستانى كورد بۆ به‌شداریكردن له‌به‌خاك سپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی له‌مزگه‌وت و نزیك له ماڵه‌كه‌ى ئاماده‌ن.
هونەرمەند ،جەلال سەعید لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو لە هەولێر لە دایکبووەو نزیکەی ٤٠ ساڵە خزمەتی هونەری میللی کوردی دەکات و دەنگبێژی سەرەکی تیپی هونەرە میللیەکانی هەولێر بووە.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید ماوه‌یه‌كه گیرۆده‌ى نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌ن هاتووه‌و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى بۆ ئه‌نجامراوه، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد.
باس‌نیوز
