باڵەكایەتی... مارێكی تری كەم وێنەو قەبارە گەورە كوژرا

 باڵەكایەتی... مارێكی تری كەم وێنەو قەبارە گەورە كوژرا
دوای ئەوەی لە مانگی تەموزی ئەم ساڵ، جۆرێك ماری قەبارە گەورەو دەگمەن لە دۆڵی باڵەیان لە كاتی هەرەوەزی دروێنە بەر مەڵغان كەوت و كوژرا، بۆ جارێكی تر هەمان جۆری ئەو مارەو بەڵام بە قەبارەیەكی گەورەتر لە دۆڵی باڵەیانی سنوری قەزای چۆمان كوژرا.

لەمبارەیەوە عەبدولواحید گوانی سەرۆكی بۆردی كارای ناشناڵ پاركی هەڵگورد سەكران راگەیاند: لەگەڵ قەدەغەكردنی كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و هۆشیاری زیاتری هاوڵاتیان لە بارەی ژینگەو پاراستنی گیانلەبەرە كێویەكان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو زۆرێك ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و خشۆكەكان دەبیندرێن كە نمونەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگمەنەو لە ماوەی ئەمساڵدا دوو پڵنگ لە ناوچەی سۆران و دوو ماری كەم وێنەو دەگمەنیش لە سنوری قەزای چۆمان كوزراوون.
Top