سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان تێچووی چاره‌سه‌ری رۆژنامه‌نووس كیومه‌رس حوسێن ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا چاره‌سه‌ری رۆژنامه‌نووس كیومه‌رس حوسێن له ئه‌ستۆ بگرێت كه ماوه‌یه‌كى زۆره ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نه‌خۆش كه‌وتووه ، وه‌ك راگه‌یه‌نراوه سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان بڕیارى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیى رۆژنامه‌نووس كیومه‌رسى گرتۆته ئه‌ستۆ و تێچووی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كات و ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت .
جێى باسه رۆژنامه‌نووس كیومه‌رس حوسێن چه‌ند مانگێكه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه له جێگادا كه‌وتوه و به گوێره‌ى زانیارییه‌كان توانای قسه‌كردنی نه‌ماوه، هاوكات شۆخان محه‌مه‌د هاوسه‌رى رۆژنامه‌نووس كیومه‌رس رایگه‌یاندووه كه له رێگه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كراوه به‌وه‌ى كه سه‌رۆك بارزانى فه‌رمانى داوه رۆژنامه‌نووس كیومه‌رس بۆ چاره‌سه‌ركردنى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت .
