15هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان ئیعدام دەکرێن
(هرانا) ئاژانسی کۆمەڵەچالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لەناو زیندانی دێزەڵئاوای کرماشان و زیندانی ناوەندی ئیلام 15هاوڵاتی ئیعدام کراون.
بەپێی زانیارییەکانی هرانا 7 لەو زیندانیانە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەناو زیندانی دێزەڵ ئاوا ئیعدام کراون.
8 زیندانیەکەی تر لەناو زیندانی ئیلام ئیعدام کراون بەڵام تا ئێستە نازانرێ بە چ تۆمەتێک ئەو 8 کەسە ئیعدام کراون.
زیندانەکانی ئێران هەواڵی ئیعدامکردنەکان بڵاوناکەنەوە و چەند رۆژ پاش ئیعدامکردن تەنیا ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکەنەوە.
لە کاتی دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران تا ئێستە بە دەیان کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئیعدام کراون کە ژمارەیەک لەو کەسانە چالاکوانی مەدەنی و چالاکی سیاسی بوون.
باسنیوز
