كۆی گشتی بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم بخوێنه‌ره‌وه‌

كۆی گشتی بارانبارین له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم بخوێنه‌ره‌وه‌
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران به‌ بڕی جیاواز باریوه‌و له‌ شاری سلێمانیش زۆرترین بارانباریوه‌ و تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارین لاوازه‌.

دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا له‌ سلێمانی 31 ملم باران باریوه‌و كۆی گشتی گه‌یاندوه‌ته‌ 307، تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارین لاوازه‌و دواتر له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینی بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری به‌فر بارینیش له‌ چیاكاندا ده‌ستپێده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم ، تیایدا رێژه‌ و كۆی گشتی بارانبارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ دیاریكراوه‌:

هه‌ولێر 14.7ملم باریوه‌و كۆی گشتی 57.3، پیرمام 22.4 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 166، شه‌مامك 16.5 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 64.4، خه‌بات 4.2 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 78.6.

سلێمانی 31.9 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 307.3، چه‌مچه‌ماڵ 7.8 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 158.2،
كه‌لار 10 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 193.9، هه‌ڵه‌بجه‌ 2.2 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 198.4، هه‌ڵشۆ 53.2 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 215، مه‌یدان 4.6 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 196.2.

دهۆك 11.3 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 171.6، زاخۆ 18 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 188.2، ئاكرێ 15.2 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 168.6، مانكیش 16.6ملم باریوه‌و كۆی گشتی 174.8، بامه‌ڕنی 13 ملم باریوه‌و كۆی گشتی 180.2.






خه‌ندان
Top